بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، سەبارەت بە سەردانیكردنی ڕاگیراوان لە ڕۆژانی جەژندا، ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە.
لەو بارەیەوە، ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر، ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، ئەوانەی كە سەردانی بەشی گرتن و گواستنەوە دەكەن، ڕۆژی یەكەمی جەژنی قوربان، واتا سبەی 21-8-2018، كەسوكاری ڕاگیراوان ناتوانن سەردانیان بكەن و رێگەپێدراو نییە.
وەك ڕائید هۆگر هێمای بۆ كرد، ڕۆژی دووەمی جەژن لە كاتژمێر 8ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ بە تەنها بۆ ئافرەتان كراوەیە. هەروەها ڕۆژی سێیەمی جەژنیش، لە 8ی بەیانییەوە تا 12ی نیوەڕۆ، تایبەتە بە پیاوان.
بە وتەی هۆگر عەزیز، لە چوارەم ڕۆژی جەژندا، سەردانیكردنی ڕاگیراوان دەوەستێت و دواتر بەپێی ڕێنمایی جاران، سەردانیكردن دەست پێدەكاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.