Erbil 11°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 03:28

عەبادی داوای کۆبونەوەی خولی نوێی پەرلەمانى عێراق دەکات

عەبادی بەبۆنەی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن، پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردستان TV
100%

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوەو پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق و پەرلەمانتارانی خولی نوێ کرد.

لە پەیامەکەيدا، حەیدەر عەبادی بە فەرمی داوای لە فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق کرد، بەزووترین کات داوای یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکات و بەپێی ئەو وادەیەی کە دەستوور دیاری کردوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک کۆمار و راسپاردنی نوێنەری گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، تا دەگاتە متمانەدان بە کابینەی نوێ و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی خەڵک و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵات.

تيَزانين تائێستا بەفەرمی هاوپەیمانی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ دروستکردنی فراکسیۆنی زۆرینە نەگەیشتوەتە کۆتایی و بەپێی چەند سەرچاوەیەک، هەریەکە لە موقتەدا سەدر و نوری مالیکی، کێبڕکێ دەکەن بۆ قایلکردنی زۆرترین لایەنی سیاسی بۆ پێکهیناین فراکسیۆنی زۆرینە و پێکهێنانی حکومەتی نویی عێراق.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.