چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا "سدیق ساڵح " به‌رپرسی بنكه‌ی ژین له سلێمانی ، شیعرێكی بڵاونه‌كراوه‌ی شاعیری ناسراوی كورد " هێمن موكریانی " ده‌دۆزێته‌وه .
ساڵح ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م شیعره ی مامۆستا " هێمن " ی له نێو ده‌ستنووسه‌كانی " ره‌فیق حیلمی" دا كه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه دۆزیوه‌ته‌وه ، ده‌شلێێت ئه‌م شیعره‌ی هێمن موكریانی له نێو دیوانه چاپكراوهكانیدا نییه .
كاتی نووسینی شیعره‌كه به رێكه‌وت له كۆتایی شیعره‌كه نووسراوه كه له مانگی حوزه‌یرانی 1943 زایینی‌دا له‌و كاته‌ی مامۆستا هێمن به نهێنی له كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد ئه‌ندام بووه شیعره‌كه نووسراوه .
هه‌ردوو شاعیری گه‌وره‌ی كورد " هێمن و هه‌ژار " له كۆماری كوردستاندا به‌شدارییان كردووه و له لایه‌ن " قازی محه‌مه‌د " سه‌ركۆماری كوردستان نازناوی شاعیری میللیان پێبه‌خشراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.