دادگای فیدراڵی عێراق ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگى ئایاری رابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی په‌سند كرد‌و ناوی براوه‌كانی ئاشكرا كرد .
ئیاس سامۆك وته‌بێژی فه‌رمی دادگای فیدراڵی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كردوه، دادگای فیدارڵی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 19/8/2018 به‌ئاماده بوونی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامداو تیادا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی په‌سند كرد .
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی دادگای فیدراڵی ئه‌وه‌ش هاتووه، كه دادگا وردبینی بۆ سه‌رجه‌م ناوه‌كان كردوه ، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌وانه كرابوون، وه پێداچوونه‌وه به‌سه‌رجه‌م تانه‌كان كراوه‌و به‌كۆی ده‌نگ دوای نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ بریاردرا سه‌رجه‌م ناوه‌كان په‌سه‌ند بكرێت .
هاوپەیمانیی و لیستە براوەکان:-
- هاوپەیمانیی سائیرون بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر، 54 کورسی
- هاوپەیمانیی فەتح (حەشدی شەعبی) بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، 47 کورسی
- هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، 42 کورسی
- لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، 25 کورسی
- هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی، 25 کورسی
- ئیئتیلافی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەللاوی، 21 کورسی
- رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم، 19 کورسی
- لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 18 کورسی
- هاوپەیمانیی قەرار بە سەرۆکایەتیی ئوسامە نوجەیفی، 14 کورسی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.