هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌ێنێ، تا پێویست بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه.
شۆن رایان، وته‌بێژ به ناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له شاری ئه‌بوزه‌بی ئیمارت سازیدابوو رایگه‌یاند: تا پێویست بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدا بوون، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه، هه‌وڵدانه بۆ به‌جێهێنانی ئارامی، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه وامان لێده‌كات بمێنینه‌وه.
ئاماده‌كردنی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.