ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتیانی له گه‌شتكردن بۆ عێراق و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه رێژه‌ی مه‌ترسی بۆ چوونه ئه‌و وڵاته له‌پله‌ی چواره‌مدایه.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و رایگه‌یاندووه: هاووڵاتیانی ئه‌مریكی له عێراق به‌شێوه‌كی گه‌وره مه‌ترسی توندوتیژی و رفاندیان له‌سه‌ره.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه گرووپه تیرۆریستییه‌كان چالاكییان له به‌شه‌كانی عێراق هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیانی سڤیل.
هۆشدارییه‌كی ئه‌مریكا ده‌شڵێت: میلیشیاكانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مریكی و كۆمپانیا بیانییه‌كان.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.