له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ڕاپه‌رین ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 11 ى شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان چوارقوڕنه- هیزۆپ له نزیك گوندی هیزۆپ ئۆتۆمبێلێكی ته‌كسی و بارهه‌ڵگرێك پێكیاندا دا.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، شۆفێره‌كه به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌گه‌ڕایه‌وه و له ئه‌نجامی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا ، "شۆفێری ته‌كسییه‌كه ناوی (م.م.ٲ.)ه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه‌ی و دانیشتووی شاری هه‌ولێره.
پۆلیس وتیشى ، دوای ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی، ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه".
لهكۆتادا پۆلیس ڕایده‌گه‌ێنێت شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه به‌ناوی (س.ٲ.م.) ته‌مه‌ن 33 به‌ڕه‌گه‌ز كوردی باكووری كوردستانه و دانیشتووی شاری دیاربه‌كره و به‌پێی مادده‌ی (24) له یاسای هاتووچۆ به بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه.
تێبینى - وێنه‌ی هه‌واڵ له‌ئه‌رشیف وه‌رگیراوه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.