له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان و گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییان له مه‌ككه‌ی پیرۆز ساڵانه له ھه‌رێمی كوردستان خانه‌واده‌یه‌كی زۆر قوربانیی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵان جوڵه‌ی تێده‌كه‌وێت .
له‌مباره‌یه‌وه ته‌حسین حه‌مه‌دئه‌مین ، یه‌كێك له فرۆشیاره‌كانی نێو بازاڕه‌كه رایگه‌یاند: لێره ھه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێكی گه‌وره و بچووك كه بۆ قوربانی ده‌شێن ده‌ستده‌كه‌وێت، ئێستاش ھێشتا بازاڕه‌كه وه‌كو چه‌ند ساڵی رابردوو نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕوانیین له چه‌ند رۆژی داھاتوو كڕین و فرۆشتن زیاتر بێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بازاڕی ئێمه په‌یوه‌ندیی به ھاتنه‌وه‌ی حاجییه‌كان و مزگه‌وته‌كانیشه‌وه ھه‌یه، ئه‌گه‌ر مه‌لای مزگه‌وته‌كان زیاتر قسه له‌سه‌ر قوربانیكردن بكه‌ن و باس له پیرۆزی ئه‌و كاره بكه‌ن ئه‌وا خه‌ڵك زیاتر قوربانی ده‌كات و فرۆشتنیش زیاتر ده‌بێت، ئێستا نرخی كیلۆیه‌ك له ئاژه‌ڵی گه‌وره به‌تایبه‌ت جوانه‌گا نزیك به پێنج ھه‌زار دینار ده‌بێت.
هه‌روه‌ها غازی قه‌پان له‌نێو مه‌یدانی ئاژه‌ڵان سه‌رقاڵی رێكخستنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه بوو كه فرۆشرابوون و كێشان ده‌كران، گوتی : جه‌ژنی قوربان كاریگه‌ریی زۆره له‌سه‌ر بازاڕ، فرۆشیاران و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان ساڵێك ئاژه‌ڵه‌كانییان راده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م جه‌ژنه‌دا بیانفرۆشن، ئه‌مساڵ ئاژه‌ڵ له‌م بازاڕه زۆر زۆره، به‌ڵام كڕیار كه‌مه، ئاژه‌ڵه‌كانیش ھه‌رزانن، نرخی كیلۆی ئاژه‌ڵی بچووك نزیكه‌ی سێ تا سێ ھه‌زار و ٥٠٠ دیناره، ره‌شه‌وڵاخیش به نزیك به پێنج ھه‌زار دیناره.
گوتیشی : ئێستا ئاژه‌ڵی ئه‌م بازاڕه له‌چه‌ندین شوێنه‌وه دێن، له سووریاوه به‌پله‌ی یه‌كه‌م، له ئێرانه‌وه، له جۆرجیا و له شوێنی دیكه‌شه‌وه وه‌كو ھیندستانیش دێت، ئه‌وان نرخییان ھه‌رزانتره به‌راورد به نرخی ئاژه‌ڵی خۆمانه و ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌فرۆشرێت ئاژه‌ڵی عێراقییه ئه‌گه‌رچی نرخه‌كه‌شی كه‌مێك گرانتره له‌چاو ئه‌وانی دیكه، به‌ڵام زیاتر خواستی له‌سه‌ره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.