ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌یادی 16 ى ئاب یادی 72 ساڵه‌ى دامه‌زراندنی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌نوسێت و له‌به‌شێكی نووسینه‌كه‌دا هاتووه ، پارتى 72 ساڵه سه‌ركردایه‌تى گه‌لێكى به‌ش خوراو ده‌كات ، بۆ به‌دیهێنانى هیواكانى ، به‌رگه‌ی ده‌یان پلانگێری گرتووه، شكاوه به‌ڵام نه‌كه‌وتووه و ھەمو جار سه‌ربه‌رزانه هه‌ڵساوه‌ته‌وه.
ناوبراو له‌به‌شێكی دیكه‌ى نووسینكه‌یدا ڕایده‌گه‌ێنێنت ، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌دان هه‌زار مێرخاس و شۆرشگێری پێ گه‌یاندووه و هه‌زاران قاره‌مانی له‌م رێگه‌یه كردۆته قوربانی ، سه‌رۆكه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كوردستان تێكۆشاوه و بۆیه‌ش هیوای هه‌ر چوار به‌شی کوردستان بووه
ده‌قى نووسینكه‌ى ئاراس حه‌سۆ میرخان
پارتی ٧٢ ساڵه…
-سه‌ركردایه‌تی گه‌لێکی به‌ش خوراو ده‌كات بۆ به‌دیهێنانی هیواكانی.
-بۆته ئامانج و په‌لاماری درندانه‌ی دوژمنانی ئه‌م گه‌له و خۆراگر ماوه‌ته‌وه.
-به‌رگه‌ی ده‌یان پلانگێری گرتووه، شكاوه به‌ڵام نه‌كه‌وتووه و ھەمو جار سه‌ربه‌رزانه هه‌ڵساوه‌ته‌وه.
سه‌دان هه‌زار مێرخاس و شۆرشگێری پێ گه‌یاندووه و هه‌زاران قاره‌مانی له‌م رێگه‌یه كردۆته قوربانی.
-كوردستانی بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاینه‌كان ویستووه، دین و كلتور و ره‌گه‌ز لای وئه‌و پێوه‌ر نه‌بوون، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بۆ كوردستان تێكۆشاوه لای پارتی خۆشه‌ویست بووه.
-سه‌رۆكه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كوردستان تێكۆشاوه و بۆیه‌ش هیوای هه‌ر چوار به‌شی کوردستان بووه.
-سه‌ربه‌رزانه ماوه‌ته‌وه. حزبی هه‌موو كوردستانییانه و هیوای هه‌مووشیانه بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی دروستكردنی نشتیمانێك بۆیان.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.