Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:35

هێرشی ئیسڕائیل بۆسه‌ر رێپێوانه‌که‌ی غه‌ززه‌ 272 قوربانیی لێکه‌وته‌وه‌

تا ئێستا 170 فه‌ڵه‌ستینیی به‌ ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسڕائیلی كوژراون
هێرشی ئیسڕائیل بۆسه‌ر رێپێوانه‌كه‌ی غه‌ززه‌ 272 قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌كاتی خۆپیشاندانی رۆژی هه‌ینی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌ڕێوه‌چوو، ئیسڕائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌م هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر بوون به‌ قوربانیی.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی ئه‌و زنجیره‌ خۆپیشاندانه‌دا كه‌ بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ فه‌ڵه‌ستین رێكیده‌خات، رۆژی هه‌ینی 17ی ئۆگست هێزه‌كان سوپای ئیسڕائیل ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كرد و به‌م هۆیه‌وه‌ 2 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 270 كه‌سیش برینداربوون، كه‌ ده‌وترێت زیاتر له‌ 50 كه‌س له‌ بریندراران به‌ فیشه‌كی راسته‌قینه‌ بریندار كراون.

له‌و خۆپیشاندانه‌ی رۆژی رابردوودا كه‌ له‌ مه‌ودای نزیك له‌ ته‌لبه‌ندی سنووری ئیسڕائیل به‌ڕێوه‌چوو، نزیكه‌ی 20 هه‌زار گه‌نجی فه‌ڵه‌ستینیی به‌شدارییان كرد و به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵان پێكدادانه‌كان كاتێك ده‌ستیپێكرد كه‌ چه‌ند كه‌س له‌ خۆپیشانده‌ران وێڕای نزیكبوونه‌وه‌ له‌ ته‌لبه‌نده‌كانی سنوور چه‌ندین تایه‌ی ئۆتۆمبێلیان سووتاندووه‌.

له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌و زنجیره‌ خۆپیشاندانانه‌ كه‌ له‌ژێر ناوی " خۆپیشاندانی گه‌ڕانه‌وه‌ " له‌ 18ـی مارسی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، تا ئێستا 170 فه‌ڵه‌ستینیی به‌ ته‌قه‌ی سه‌ربازانی ئیسڕائیلی كوژراون و سوپای ئیسڕائیلیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هۆكاری كوژرانی ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌وان نیازیان هه‌بووه‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی یان تێكده‌رانه‌ له‌ دژی سه‌ربازانی سوپای ئیسڕائیل ئه‌نجام بده‌ن.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.