Erbil 10°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:47

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت : سبه‌ى ڕێگاى هه‌ولێر - که‌رکوک ده‌کرێته‌وه‌ و هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبێلێک هاتووچۆی تێدا ده‌کات

له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر له‌لێدوانى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ 19 ى ئابی 2018  ،  له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا  له‌به‌رده‌م میدیاكان به‌فه‌رمی واده‌ى كردنه‌وه‌ى ڕێگای هه‌ولێر - كه‌ركوك ڕاده‌گه‌یه‌نین .

عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت ڕاشیگه‌یاند: جسری پردێ چاك كراوه‌ته‌وه‌ گرفتى نیه‌ و هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبێلێك بچووك و بارهه‌ڵگر ده‌توانن هاتووچۆی تێدا بكه‌ن بێ گرفت .

دوای 16ی ئۆكتۆبەر له‌ شارۆچكه‌ی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە زیانی بەركەوتوو، بەوھۆیەوەشە ھاتووچۆ لەو رێگەیه‌ پەكی كەوت، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە ھەرێمی كوردستان یەكلایەنە لە لای خۆیەوە رێگاكەی كردەوە .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.