Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 20:05

کۆگایه‌کی دیکه‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی گڕی تێبەربوو

له‌ رۆژئاوای پارێزگای كه‌ربه‌لا
کوردستان TV
100%

كۆگایه‌كی چه‌ك ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به‌ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ رۆژئاوای پارێزگای كه‌ربه‌لا ته‌قییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: ئێواره‌ی دوێنێ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به‌ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ رۆژئاوای پارێزگای كه‌ربه‌لا ته‌قییه‌وه‌و زه‌ره‌رو زیانێكی ماددی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی: دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێزێكی ئه‌منی شوێنی رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌و ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ كردووه‌.

شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوو له‌ چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان كۆگای دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ته‌قیونه‌ته‌وه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.