شاعیر و رۆژنامەنووسی كورد " عەدنان رەشید رێكانی " لەلایەن یەكێتی رێكخراوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وڵاتی میسڕ بڕوانامەی دكتۆرای فەخری پێبهخشرا .
رێكانی ئاشكرایدهكات ، لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا بە ئامادبوونی ژمارەیەكی زۆری نووسەر و شاعیر و باڵوێزی وڵاتان، بڕوانامەی دكتۆرای فەخری بە ئەو و دوو كەسی تر درا، وتیشی بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی شیعر، ئەوان چەند رۆژێكە لە میسڕن .
عهدنان رهشید رێكانی ، وەك شاعیری هەرێمی كوردستان بەشدار بووە و بڕوانامەكە تایبەت بووە بەوەی كە شاعیران لە شیعرەكاندا هەوڵی ئەوەیان داوە پەیامی ئاشتی بە گەلانی دنیا و كومەڵگای مرۆڤایەتی بگەیەنن .
جێی باسه ئهم رێكخراوه ساڵانه خەڵاتی دكتۆرای فەخری و باڵوێزی ئاشتی بە باشترین چالاك و رۆژنامەنووس و شاعیر دەدات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.