له ساڵیادی دامهزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، قوباد تاڵهبانی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان كردو ڕایگهیاند" ئاشكرایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پر لەخەباتە و رۆڵێکی دیاری هەبووە بۆ چەسپاندنی مافەکانی نەتەوەکەمان و قوربانییەکی زۆریشی لەو پێناوەدا داوە.
دهقى پهیامهكهى قوباد تاڵهبانی:-
بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان کاك نێچیرڤان بارزانی وئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ولایەنگرانی پارتی
سڵاوێکی گەرم ...
بەبۆنەی یادی 72 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین، بەھیواین ھەردەم لەپێشکەوتندا بن لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.
ئاشكرایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پر لەخەباتە ورۆڵێکی دیاری هەبووە بۆ چەسپاندنی مافەکانی نەتەوەکەمان و قوربانییەکی زۆریشی لەو پێناوەدا داوە، بۆیە، هەر بەم بۆنەیەشەوە بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی تێکۆشەران و کەسوکاری شەهیدان دەکەین.
لە کۆتاییدا ھیوادارین پارتی لەگەڵ لایەن و حزبەكانی تری کوردستان بەردەوام بن لەهەوڵەکان بۆ یەکخستن و رێکخستنی نێوماڵی کوردستانەکەمان، بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەداو هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ تێپەڕاندنی گرژییەکان لەپێناو خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان و بەهێز کردنی کوردستانەکەمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەم وهەرشاد وسەرفراز بن.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
16ی ئابی 2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.