نووسینگهى پشكێنهرى گشتیى له وهزارهتى نهوتى عێراق هۆشدارى دهداته كۆمپانیاى غازى باكوور و ئاگاداریان دهكاتهوه، كه یاسایى پاراستنى زمانى عهرهبى جێبهجێبكهن و هیچ وشهیهكى كوردى له نووسراوهكانیان بهكارنههێنن، به پێچهوانهوه سزا دهدرێن.
بەگوێرەی نوسراوێک، كه وێنهیهكی دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه، کە واژووی"حەمدان عویجل" پشكێنەری گشتی وەزارەتی نەوتی عیراقی لەسەرە و بە ژمارە (10980/4011) لە رۆژی (13/8/2018) ئاڕاستەی كۆمپانیای گازی باكوور كراوە، تێیدا داوا لە کۆمپانیای ناوبراو کراوە، بۆ لەمەودوا وشەی كوردی لەسەر نووسراوەكان لابدرێت و تەنها كار بە زمانی عەرەبی بكرێت.
لە نووسراوەکەدا هۆکاری قەدەغەکردنی زمانی کوردی تیایدا روونکراوەتەوە، بە پاساوی ئەوەی گوایە زۆربەی ئەو نوسراوانەی کۆمپانیاکە بۆیان رەوانە دەکات، دەستەواژەی کوردی زۆری تێدا بەکار دەهێنرێت، کە بە وتەی خۆیان پێچەوانەی یاسای پاراستنی سەلامەتی زمانی عەرەبی ژمارە 64ی ساڵی 1968ە.
ئەوەش هاتووە، پێویستە كۆمپانیای نەوتی باكوور پابەند بێت بەو گشتاندنەی بۆ هەموو فەرمانگە كارگێرییەكان لە 28ی ئابی 2017، كە پاڵپشت بووە بەنووسراوی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە 17ی ئابی 2017 دهركراوە، هەرکەسێکیش پێوەی پابەند نەبێت، تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، بە پاساوی جۆراو جۆر پێشێلکاری بەرامبەر پێکهاتەی کورد دەکرێت، بەجۆرێک لە هەندێ دامەزراوە زمانی کوردی کاری پێناکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە چەندین بەرپرسی کورد لە پۆستەکانیان دوور دەخرێتەوەو پێکهاتەی تورکمان و عەرەب لە شوێنەکانیان دادەنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.