Erbil 3°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:22

کۆمسیۆن ماوه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژ ده‌کاته‌وه‌

رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ بنكه‌كان له‌به‌رده‌م هاوڵاتیان كراوه‌ ده‌بن
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران بۆهه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان كه‌ بریاره‌ (30) ئه‌یلولی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت درێژ كرده‌وه‌ .

 له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی و هه‌ڵبژاردن و راپرسی، ئاشكرای ده‌كات له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی كۆمسیۆن بریار دراوه‌ به‌درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران تا كاتژمێر (3:30) دوای نیوه‌رۆی رۆژی شه‌مه‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ (18/8/2018).

له‌ هه‌مان كاتدا بریار دراوه‌ هه‌ردوو رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه‌ بنكه‌كان له‌به‌رده‌م هاوڵاتیان كراوه‌ ده‌بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.