Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:33

ڕۆناڵدۆ به‌ میسی سه‌رسامه‌

له‌دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكسى ئه‌مریكى
کوردستان TV
100%


كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگال و یانه‌ی یوڤی له‌ نوێترین دیمانه‌یدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (فۆكسی) ئه‌مریكی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی ده‌ ساڵ هاوشانی میسی چه‌ندان سه‌رده‌می زێرینیان تێپه‌ڕ كردووه‌، ده‌ڵێت: 
"من و میسی ركابه‌ری یه‌كترنین، به‌ڵكوو هاوپیشه‌ی یه‌كترین، ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ده‌ستخستنی ناسناوه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ین و دوژمنی یه‌كتر نیین".
هاره‌وه‌ها وتی: 
"زۆر رقم له‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ به‌راوردكاری له‌ نێوان من و میسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ ته‌نیا كاری رۆژنامه‌نووسه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕی خۆیان پێ گه‌رم بكه‌ن".


هه‌وراز كاوه‌
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.