لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، قائیمقامییهتى قهزای ناوهندی سلێمانى ڕایدهگهێنێت ، ئامادەكارییەكانی جەژنی قوربان لەشاری سلێمانی رایگەیاندراو سەربڕنی ئاژەڵی قوربانی لەسەر شەقامەكان قەدەغەكرا و كارئاسانی پێویست بۆ ئەو گەشتیارانە دەكرێت كە روو لەشارەكە دەكەن,
رۆژی پێنج شەممە 16 ئابی 2018, لیژنەی ئەمنی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد سەرۆكی لیژنەی ئەمنی و قائیمقامی سلێمانی كۆبووەوە و ئامادەكاریەكانی جەژنی قوربانیان تاوتوێكرد ,
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: هەموو رێوشوێنێكی پێویست گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەبێ هیچ گرفتێك پێشوازی لە جەژنی پیرۆزی قوربان بكەن , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بۆ سەلامەتی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لەو دیاردە ناشارستانییە سەربڕنی ئاژەڵی قوربانی لەسەر شەقامەكان قەدەغەدەكرێت و بەرێژایی رۆژانی جەژن "كوشتارگەی سلێمانی" كراوەدەبێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بەشێوەیەكی تەندروست قوربانیەكانیان بكەن, ئەوەشی خستەڕوو هەر كەسێك ئاژەڵ لەسەر شەقامەكان بفرۆشێت یان سەری ببڕێت لێپرسینەوە لەگەڵدا دەكرێت, دەربارەی هاتنی گەشتیاران ئاوات محمەد ووتی: هەموو ئامادەكاریەك كراوە و كارئاسانی پێویست بۆ گەشتیاران دەكرێت كە چاوەڕێ دەكرێت بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە گەشتیاران روو لەپارێزگای سلێمانی بكەن,
قائیمقامی سلێمانی لە بارەی چاودێرای بازاڕ و شوێنە گشتیەكان لە رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژن ووتی: رێگری تەواو دەكرێت لە بەرزبوونەوەی نرخ و فرۆشتنی كاڵاو شتومەكی خراپ و ماوە بەسەرچوو, لەگەڵ ئەوەشدا لە رۆژانی جەژندا لیژنەكان لە بەدواداچون و پشكنینەكانیان بەردەوام دەبێت, ئاوات محەمەد ووتیشی : تیمی گەڕۆكی "تەندروستی و ئاسایش و پۆلیس و هاتووچۆ و گەشتووگوزار" لە رۆژانی پێش جەژن و رۆژانی جەژندا لە ئەركدا دەبن بۆ پێشكەشكردنی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.