Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:43

ئەنجوومەنی وەزیران بەیاننامەی دارایی ساڵی 2016 و 2017 ڕەوانەی پەرلەمان دەکات

له‌ڕاگه‌یاندراوی په‌رله‌مان
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا  كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە وەڵامدانەوەی نووسراومان ژمارە 246 لە 22/1/2018، سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە هاوپێچی نووسراوێك بە ژمارە 3472 لە 19/7/2018 ، بەیاننامەی دارایی ساڵی 2016 و 2017 رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كرد، لەگەڵ وێنەیەكی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەژمارە 6997 لە 10/7/2018. 

بەیاننامەی دارایی ساڵی 2016 سەرجەم چالاكییە داراییەكانی ئەمساڵ لەخۆدەگرێت، كە لە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی دامەزراوە حكوومییەكان وەرگیراوە لە 1/1/2016 تاكو 31/12/2016 و بەیاننامەكە بە چەند خشتەیەكی هاوپێچ، جۆری هەموو داهات و خەرجییەكانی حكوومەت لە ساڵی 2016 دەخاتەڕوو. بەیاننامەی دارایی 2017 سەرجەم ئەو چالاكییە داراییانەی ساڵی 2017 دەخاتەڕوو، كە لە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە وەرگیراوە تا 31/12/2017 بۆ خەرجی و داهات و لە چەند خشتەیەكی هاوپێچدا جۆری ئەو داهاتانەی كە وەرگیراوەو بووەتە سەرچاوەی تەمویلی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینكردنی بودجەی هەرێم، لەگەڵ خشتەی چۆنیەتی ئەو خەرجییانەی كە ئەنجامدراوە بۆ ساڵی دارایی 2017 بە شێوەی رێژەیی كە لە 10 خشتەی جیاواز خراونەتەڕوو .

 له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوى په‌رله‌مان كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  دكتۆر جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەردوو بایەننامەی دارایی ئاراستەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ كاری پێویست.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.