Erbil 11°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:17

کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ: پارتی یه‌کێکه‌ له‌ حزبه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی حوکمڕان له‌ هه‌رێمی کوردستان

له‌ په‌یامێكیدا به‌ بۆنه‌ی 16ی ئاب
کوردستان TV
#7
100%

له‌ په‌یامێكدا "كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی" جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی پیرۆز ده‌كات و ده‌ڵێت: پارتی یه‌كێكه‌ له‌ حزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕان له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌...

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

به‌ڕێز: كاك مه‌سعود بارزانی

به‌ڕێزان: ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان

له‌ ١٦ی ئاب، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و ئومێده‌وارم به‌رده‌وام بن له‌ خزمه‌تكردن.

ڕوون و ئاشكرایه‌ كه‌ دوای ٧٢ ساڵ له‌ دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ پارتی هاوشانی حزبه‌كانی تر له‌ كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ حزبه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حوكمڕان له‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆیه‌ ئه‌ركه‌ له‌سه‌ر هه‌موومان هاوكارو پاڵپشت و پشتیوان بین تا حوكمڕانییه‌كی باشتر پێشكه‌شی هاووڵاتیانی خۆمان بكه‌ین و به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بده‌ین، هاوكات ئه‌م بۆنه‌یه‌ به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم داوا له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكه‌م ململانێكان وه‌لابنێن و هه‌موو پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببینه‌وه‌و كۆتایی به‌ كێشه‌كان بێنین و به‌یه‌كه‌وه‌و به‌ پاكێجێكی نیشتمانی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكه‌ین.

جارێكی تر پیرۆزبایی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و ده‌خوازم سه‌رفراز و سه‌ركه‌وتوو بن.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی

جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.