Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:53

لیژنه‌ی فتوا بڕیارێکى ده‌رباره‌ی قوربانیکردن له‌ ڕۆژانی جه‌ژنى قوربان ده‌رکرد

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%

  له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی  سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی پاكوخاوێنی راگرتنی شار و بڵاونەبونەوەی نەخۆشی، لیژنەی فتوای سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی سەربڕینی ئاژەڵی لەكۆڵان و گەڕەكەكان داوە و لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیش رێگری لە سەربڕینی ئاژەڵ لە گەڕەكەكان دەكات.


مامۆستا نەجمەدین قادر، بەرپرسی لقی سلێمانی یەكێتی زاناینی ئاینی كوردستان رایگەیاند: بەمەبەستی پاكوخاوێنی راگرتنی شار و رێگری كردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی، لیژنەی فتوای سلێمانی بڕیاری قەدەغەكردنی سەربڕینی ئاژەڵی لە دەرەوەی كوشتارگەكان دەركردوە.


وتیشی: پێویست ناكات قوربانیكار خوێنی ئاژەڵەكە ببینی با كەسێكی نزیكی خۆی بكات به‌ نوێنه‌ر و له‌ كوشتارگە كاره‌كانی بۆ جێبه‌جێ بكات كه‌ لەروی دینەوە توشی هیچ گرفتێكی دینی نابێت و ئینشائەڵا خودا لێی قبوڵ دەكات.


راشیگەیاند: بۆیە داواكارم لە موسوڵمانان و قوربانیكاران لە كوشتارگەكان قورباییەكانیان سەربڕن و پارێزگاری لە پیس بوونی ژیپنگە بكەن.


هاوكات قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەكانی راسپاردوە كه‌ رێگری لە سەربڕینی ئاژەڵ لە گەڕەك و كۆڵانەكان بكەن، گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ووتی؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی تیمه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رێگری له‌ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ  له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان ده‌كات.

 

11


شوان عه‌زیز
 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.