سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند كه له میانی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا، ھێزه ئه‌منییه‌كان له به‌سره بڵاوه‌یان به دوو خۆپیشاندان كردووه كه یه‌كێكیان له به‌رده‌م كیڵگه‌ی رۆژئاوای قرنه ٢ ساز كرابوو و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له ناوه‌ڕاستی ناحیه‌ی عززه‌ددین سه‌لیم باكووری پارێزگاكه ئه‌نجامدرابوو كه له میانیدا، خۆپیشانده‌رێك كوژراوه و ٢٠ی دیكه‌ش ده‌ستگیركراون.
ھاوكات له به‌رامبه‌ر كوژرانی خۆپیشانده‌ره‌كه و ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران، ده‌یان كه‌س له ناوه‌ڕاستی شاری به‌سره ده‌ستیان به مانگرتن كرد.
خۆپیشانده‌رێك به‌ناوه‌ی رافد كه‌نانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه، ده‌یان كه‌س خیوه‌تیان له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره ناوه‌ڕاستی شاره‌كه ھه‌ڵداوه و ده‌ستیان به مانگرتن كردووه له به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌كانی ھێزه ئه‌منییه‌كان دژ به خۆپیشانده‌ران، ھه‌روه‌ھا جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه".
رافد كنانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ھێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه، ھه‌روه‌ھا گازی فرمێسكڕێژیان دژ به‌و گه‌نجانه به‌كارھێناوه كه داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن و گوتیشی: "حكوومه‌ت فه‌رمانی به‌ھێزه ئه‌منییه‌كان داوه كه ھه‌ر خۆپیشاندانێك له به‌سره ئه‌نجام ده‌درێت سه‌ركه‌وتی بكه‌ن".
لای خۆیه‌وه كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی له باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی كه له میانی ٤٨ كاتژمێری رابردوودا له پارێزگای به‌سره روویانداوه ده‌ستپێكردووه.
ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، فازل غه‌ڕاوی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به‌ده‌ست كۆمسیۆنه‌كه‌یان گه‌یشتووه، ٢٠ خۆپیشانده‌ر له لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركراون.
فازل غه‌ڕازی باسی له‌وه‌شكردووه كه ھه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان له میانی پێكدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان ھێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له پارێزگای به‌سره، خۆپیشانده‌رێك كوژراوه و خۆپیشانده‌رێكی دیكه‌ش برینداربووه.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ، تیمێكی به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی راستییه‌كان له‌و روودانه‌وه ره‌وانه‌ی پارێزگای به‌سره كردووه كه دواتر راپۆرتێك له‌وباره‌یه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.