Erbil 10°C ھەینی 07 شوبات 20:21

هێمن هه‌ورامى: به‌هێزی پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ خزمه‌تى کوردستان به‌کاردێنین

پارتى نه‌یهێشت قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێت و لاواز بكرێت
کوردستان TV
100%

هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان لە شاری سلێمانی و له‌میانى به‌شداری كردنى  یادی 16ی ئاب ساڵیادی 72 ساڵه‌ى دامه‌زراندنی  پارتى دیموكراتى كوردستان كه‌ لقى چواری پێى هه‌ڵسابوو ، ناوبراو له‌ لێدوانى بۆ كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند:له‌سه‌ر داوه‌تى هه‌ڤاڵانى لقى 4ی سلێمانى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌بۆنه‌ى 16 ى ئاب لێره‌ین كه‌ به‌ پڕۆگرامێكى زۆر شایسته‌ ڕێكیان ڕێكخستووه‌. 

هه‌ورامی وتیشی: پارتى دیموكراتى كوردستان زۆر به‌هێزه‌ له‌ ئێستادا ، ده‌مانه‌وێت ئه‌م به‌هێزیه‌ى پارتى له‌ به‌هێزی كوردستان به‌كاربێنین ، ده‌مانه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردن و له‌ 30 ى 9 ى 2018  ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ به‌رێوه‌بچێت، لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ بیانوو نه‌دۆزنه‌وه‌  كه‌ پڕۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چێت ، هه‌ڵبژاردن ئیستحقاقێكى یاسایی هه‌یه‌ پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێت . 

هێمن هه‌ورامی ڕاشیگه‌یاند:  په‌یامى پارتی ئه‌وه‌یه‌  له‌ چوار ساڵی  ئاینده‌ و ساڵانى دیكه‌ سه‌ركه‌وین به‌سه‌ر قه‌یران و پلانه‌كان وه‌ك چۆن سه‌ركه‌وتین له‌چوار ساڵى رابردوو به‌سه‌ر قه‌یران و پلانه‌كانى كه‌ دژ به‌گه‌له‌كه‌مان داڕێژرابوو وه‌ نه‌مان هێشت قه‌واره‌ی هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێت یان لاواز بكرێت ئه‌مانه‌وێت به‌هێزی بكه‌ینه‌وه‌ .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.