Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:05

فڕۆکه‌خانه‌ی مووسڵ نۆژه‌ن ده‌کرێته‌وه‌

١٩٠ ملیۆن یۆرۆی پێویسته‌
کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق به‌ نیازه‌ له‌ رێگای كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی فرۆكه‌خانه‌ی موسڵ نۆژه‌ن بكاته‌وه‌.

مه‌ھدی عه‌لاق، ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پێشوازی له‌ گرووپی كۆمپانیاكانی فه‌ڕه‌نسا "ADPI" كرده‌وه‌ و داوتر كۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئۆفه‌رێك به‌ مه‌به‌ستی كاری بنیاتنانه‌وه‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ له‌ لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی فه‌ڕه‌نسا "ADPI" پێشكه‌شكراوه‌ و دواتر بابه‌تی ئه‌وه‌ی كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ بكرێته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێكراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ھاتوودا كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی گرووپی كۆمپانیاكانی فه‌ڕه‌نسا "ADPI" رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ، ١٩٠ ملیۆن یۆرۆی پێویسته‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له‌وه‌كراوه‌ كه‌ باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له‌ به‌غدا، بۆڕنۆ بۆییر ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا كه‌وا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ بنیاتنانه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مووسڵ پیویسته‌ وه‌ك قه‌رز بدات به‌ حكوومه‌تی عێراق.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.