Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:38

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق سه‌ردانی حاجیانی کوردستان ده‌کات

تیمی ڕاگه‌یاندنی حه‌ج
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ 15 ى ئابی 2018 ،  شێخ خالد ئه‌لعه‌تیه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عێڕاق به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شوێنی مانه‌وه‌ی حاجیانی كوردستانی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ قاسم ره‌سول به‌رزنجی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ و شاندێكی وزاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  شێخ قاسم ره‌سول به‌رزنجی دوای به‌خێرهاتن كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێشوازیكردن له‌ میوانانی ماڵی خوا و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ پێشكه‌شی حاجیان ده‌كرێن و سوپاسی به‌رێز شێخ خالد ئه‌لعه‌تیه‌ و شاندنی یاوه‌ری كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی حاجیان و هیوایشی خواست بتوانن زیاتر هه‌ماهه‌نگی بكرێت بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ.

له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقی سوپاسی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌ر هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌بڕی له‌ پێناو خزمه‌تكردنی حاجیان.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.