قاسم شەشۆ، فەرماندەى پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند" ئێوارهى ئهمرۆ فڕۆکەکانى تورکیا کاروانێکى هێزەکانى یەبەشەیان لە ناوچەی سکنی و نزیک باب شلو لە رۆژئاوای سنوونێی سەر بە قەزای شنگال بۆردوومانكرد، بههۆیهوه زیانى ماددى لێكهوتهوهو چهندین ئۆتۆمبێل لەنێوبران و لهبارهى زیانهكانى گیانیش هیچ زانیاریهك لهبهردهستدانیه .
هێزەکەی یەبەشە لە مەراسیمی ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە کۆچۆ گەڕاونەتەوە و لە ناوچەی سکنی له رۆژئاوای چیای شنگال بۆردوومانکراون.
ئەو بۆردوومانە یەک رۆژ دوای سەردانەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت بۆ تورکیا، کە تێیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایانگەیاند، لە بواری پاراستنی سنوورەکانی هەردوو وڵاتدا ههماهەنگی دەکەن.
عەبادی گوتیشی" عێراق رێگەنادات هیچ گرووپێک لەناو خاکی عێراقەوە مەترسی لەسەر ئاسایشی تورکیا دروست بکات، كه مهبهستى ئێران و توركیا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.