وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى مه‌رجى توانستى ئینگلیزى له‌سه‌ر كاندیدانى ماسته‌ر و دكتۆرا هه‌ڵده‌گرێت و له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌شدارى خولى توانستى ئینگلیزی بكه‌ن.
به‌پێى ڕێنماییه‌كى نوێى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى كه ئه‌مڕۆ 15ى ئاب ده‌رچووه، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى مه‌رجى بڕوانامه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى ئینگلیزى (ئایڵتس، تۆفڵ و پى تى ئى) له‌سه‌ر كاندیدانى خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ساڵى خوێندنى ( 2015/ 2016) و ( 2016/ 2017) هه‌ڵگرت.
ئه‌وه‌شی دووپات كردۆته‌وه ئه‌و كاندیدانه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى توانستى زمانى ئینگلیزییان ئه‌نجامداوه و نمره‌ى پێویستیان نه‌هێناوه بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌شدارى كۆرسى تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانى ئینگلیزى ده‌كه‌ن و پاش به ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى پێویست ده‌ستده‌كه‌ن به كۆرسى خوێندن، وه ئه‌و قوتابییانه‌ى نازناوى زانستیان نییه و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆران رێنمایه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه به‌پێى ڕێنماییه‌كه، له دواى یه‌ك ساڵ ئه‌گه‌ر كاندید نمره‌ى پێویست نه‌هێنێت ناوى له كاندیدبوون ڕه‌شده‌كرێته‌وه و به‌شداریكردن له‌م كۆرسانه‌ش ئاره‌زوومه‌ندانەیه به‌مه‌رجێک كاندید له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كۆرسانه بتوانێت بڕوانامه‌ى یه‌كێك له تاقیكردنه‌وه باوه‌ڕپێكراوه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.