كاركردن لە پردی شكاوهكهی پردێ بەردەوامە و بە گوێرەی زانیارییەكان لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو رێگەی ھەولێر- كەركووك دەكرێتەوە.
پرۆسەی چاككردنی پردی ئاڵتون كۆپری نێوان كەركوك و هەولێر بەردەوامە، سەرچاویەك لە پۆلیسی كەركووكیش ئاشكرای كرد كردنەوەی پردەكە یەكشەممەی داهاتوو 19ی ئاب دەست پێدەكات واتا پێش جهژنی قوربان.
سەرچاوەكە ئەوەشی بۆ(بەغداد ئەلیەوم) گوت: پرۆسەی چاككردنی پردەكە بەردەوامە وەكو پێشووتری لێدەكرێت.
دوای 16ی ئۆكتۆبەر له شارۆچكهی پردێی سەر بە پارێزگای كەركووك بەھۆی ھێرشی حەشدی شەعبی و ھێزەكانی عێراق بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە زیانی بەركەوتوو، بەوھۆیەوەشە ھاتووچۆ لەو رێگە پەكی كەوت، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە ھەرێمی كوردستان یەكلایەنە لە لای خۆیەوە رێگاكەی كردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.