Erbil 5°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 01:03

په‌رله‌مانی کوردستان هه‌موارى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ند کرد

له‌ڕاگه‌یاندراوى په‌رله‌مان
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌له‌پێگه‌ى فه‌رمی خۆیان بڵاویان كردیته‌وه‌ ، په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌پێی حوكمه‌كانی ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره‌ 2ی ساڵی 2017، یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 15/8/2018، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موارى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانی ده‌رچوواند. 

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ئیمزای دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان،به‌ ئاماده‌بوونی خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌و، هه‌موارى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانى ده‌رچوواند.

هه‌موارى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ دانیشتنی ژماره‌ (8)ى ئاسایی رۆژی 17/7/2018، دوای ئه‌نجامدانی رێككاره‌ یاساییه‌كانى و گفتوگۆكردنی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ له‌ چه‌ندین دانیشتندا و ده‌نگدان له‌سه‌رى په‌سندكرا.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.