Erbil 12°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:46

پۆلیس : دوو لە تۆمەتبارانی ڕوداوەکەی گەڕەکی وڵوبە دەستگیران

له‌راگه‌یاندراوی پۆلیس
کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی ڕۆژی 7ی6ی2018 ، سەعات 10:30 خولەكی شەو لەنزیك پردی وڵوبە لەشاری سلێمانی هاوڵاتی ( ك ، ع ، ش ) كوژرا ، پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگەی تاوان و كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەی وردو وەرگرتنی ووتەی كەسوكاری كوژراوەكە كە سكاڵایان لەسەر چەند تۆمەتبارێك هەبو.

هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  لێكۆڵینەوەی وردی لەڕوداوەكە دەستپێكرد و توانرا تۆمەتبار ( ه ، ق ، م ) لەدایكبوی 1990 پیشەی كاسب ، كەدەستی هەبووە لەوتاوانەدا دەستگیربكرێت .

تۆمەتباری سەرەكی ( د ، م ،ق ) لەدایكبووی 1991 كە هەڵاتبوو ، دوای لێكۆڵینەوە و دەستكەوتنی زانیاری ورد لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی دەركەوت كە تۆمەتبار بەرەو شاری هەولێر هەڵاتووە . پاشان بەهاوكاری هێزەكانی پۆلیسی هەولێر توانرا تۆمەتباری سەرەكی دەستگیر بكرێت و ڕەوانەی شاری سلێمانی بكرێتەوە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە یاساییەكان .

ئێستا هەردوو تۆمەتبار بەفەرمانی  دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی بەندن .


پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت به‌رده‌وامین لەلێكۆڵینەوەكان بەردەوامییان هەیە بۆ دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری تر كە دەستیان هەبووە لەو ڕوداوەدا.

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.