به‌هۆی نه‌بونی مۆڵه‌ت و به نایاسایی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌رمانخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كان ده‌ڵێت: پێویسته شوێنه‌كانی كاركردن مۆڵه‌تیان هه‌بێت
له‌م باره‌یه‌وه گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ریگه‌یاند: له ئه‌نجامی پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی بۆ ده‌رمانخانه و نۆرینگه و تاقیگه پزیشكیه‌كان ده‌ركه‌وتوه ده‌رمانخانه‌ی هه‌واری شار مۆڵه‌تی كاركردنی نیه و به‌نایاسایی كاری كردووه.
سه‌رۆكی لیژنه‌كان ڕاشیگه‌یاند: هه‌موو كار‌و پیشه‌یه‌ك پێویسته مۆڵه‌ت له لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری تایبه‌ت به پیشه‌كه‌ی وه‌ربگرێت كه بنه‌مای كاركردنه‌كه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها رونیشی كرده‌وه به‌هه‌مان شێوه، پێویسته مۆڵه‌تی كاركردنی ده‌رمانخانه‌كان به‌پێی یاسا ومه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی وسه‌ندیكای پزیشكانی ده‌رمانسازی، له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، كاركردنی بێ مۆڵه‌ت نایاسایی و رێگه پێنه‌دراوه.
گوتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستیه‌وه ده‌رمانخانه‌ی هه‌واری شار داده‌خرێت و رێكاری یاسایی پێویست به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته به‌ر.
گۆران قادر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد هه‌ر شوێنێكی كاركردن مۆڵه‌تی له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به كار‌و پیشه‌كه‌ی نه‌بێت شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر، بۆیه پێویسته شوێنی كاركردنه‌كان مۆڵه‌تیان هه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.