Erbil 16°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 15:07

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى به‌ نێچیرڤان بارزانییه‌وه‌ ده‌کات

باسیان له‌ داواكارییه‌كانی هاووڵاتیانی عێراق كرد كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا خرانه‌ ڕوو
نيجيرفان بارزاني- وزير خارجية امريكا
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ به‌ڕێز مایكل پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ پێگه‌یشت.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا دوا پێشهات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌یان له‌ دژی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقیان تاوتوێ كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، باسیان له‌ داواكارییه‌كانی هاووڵاتیانی عێراق كرد كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا خرانه‌ ڕوو. له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاووڵاتیانی عێراق، كرده‌وه‌.

پاراستنی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر و ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ستی داعش ڕزگاركراون، به‌تایبه‌تی ئێزدی و كرستیانه‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان به‌ڕێزان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.