بۆ بەسەربردنی ژیان تێیدا شاری ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا نازناوی گونجاوترین شاری لەجیهان بەدەستهێناو جێگەی شاری مەلبۆرنی گرتەوە .
له پۆلینكردنێكدا كه ناوی 140 شار له سهرتاسهری جیهاندا هاتووه ، ئهویش به پێی جێگیری بارودۆخی ئابووری و سیاسی و ڕێژەی تاوان و فێركردن و دابین كردنی دڵنیایی تەندروستی ڕیزبەندیان بۆكراوە ، شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا نازناوی گونجاوترین شاری لەجیهان بۆ بەسەربردنی ژیان پێبەخشراوەو جێگەی شاری مەلبۆرنی ئوسترالیای گرتۆتەوە .
گروپی ئیكۆنۆمیست بۆ ئابووری ئاشكرایكردووه ، لەڕیزبەندییەكەدا شاری (مەلبۆرن) ناوی چۆتە دووەم شاری جیهان بۆ خۆشگوزەرانی، ئەوەش دوای ئەوەی حەوت ساڵ ئەو ڕیزبەندییەی گرتبوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.