نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" حکومەت (55) هەزار کەس لە دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەت دادەمەزرێنێت و (200) بڕیاریش بۆ باشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەردەکات.
سەعد حەدیسی، وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند" زیاتر لە (200) بڕیار لە حکومەتەوە دەرچووە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پرۆژەکان، لەناویاندا پرۆژەی ستراتیژی و دوورمەودا هەن لەسەرجەم کەرتە خزمەتگوزارییەکاندا.
رایگەیاند" پرۆژەکان چارەسەری بنەڕەتی و ریشەیی زۆربەی کێشە خزمەتگوزارییەکان دەکەن، بەڵام بەهۆی کێشەی نەختینەوە بەشێکی پرۆژەکان لە کۆمەکی وڵاتان و قەرزی درێژخایەن جێبەجێ دەکرێن.
ئاماژەی بەوەکرد؛ پرۆژە خێراکان لەسەر داواکاریی دانیشتوانی (10) پارێزگای عێراق ئەنجامدەدرێن، کە پێشتر لە کۆبونەوەی سەرۆک وەزیران و نوێنەرەکانیان بڕیاریان لەبارەوە دراوە.
سهعد حەدیسی ئاشکراشی کرد؛ بۆ رەخساندنی دەرفەتی کار، حکومەت بڕیاری دەستەبەرکردنی (55) هەزار پلەی وەزیفی دەرکردوە بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت بەتایبەتی بۆ کاراکردنەوە کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازیی و پرۆژەی بچوک و مامناوەند، لەگەڵ ئەوەشدا دووبارە راهێنان بە (40) هەزار کەس دەکرێت لە بواری پیشەیی و لە رێگەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بۆ کارکردن بەرامبەر کرێی رۆژانە، بە ئامانجی بوژاندنەوەی زیاتری ئابووری وڵات و پێشخستنى كهرتى گشتى له ههموو لایهكهوه.
ماوهی چهندین ڕۆژه خۆپیشاندانی بهرفراوانى هاوڵاتیانى عێراق له شارو شارهكانى باشوورى ناوهراست له دژی نهبوونی خزمهتگوزاری و ههلی كار سازكراو له بهشێكیاندا گرژی و ئاڵۆزی تێكهوتووه، حكومهتی عێراقیش بۆ ڕێگریكردن له فراوانبوونی خۆپیشاندانهكان چهند بریارێكى دهركردووه لهپێناو باشتر كردنى خزمهتگوزاریهكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.