بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك- گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای گەیاند، زیاتر لە 12ی هەزار خێزانی عەرەب هێنراونەتە كەركووك و نیشتەجێ كراون.
کەمال کەرکووکی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی، دەڵێت: ئێمە لەگەڵ خۆشگوزەرانی خەڵکین، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێکمان خستووەتەگەڕ، ئێستا خەریکی دانانی پردە ئاسنینەکەن، رەنگە پێش جەژن هاتووچۆ دەستپێبکاتەوە.
به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كه‌ركووك- گه‌رمیان گوتی، كه‌ركووك شارێكی داگیر كراوه و تا ئێستا ته‌عریب ده‌كرێت و له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە تا ئێستا 12 هه‌زار خێزانی عه‌ره‌ب هێندراون بۆ كه‌ركووك، بۆیه پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌ربه‌رزی و كه‌رمامه‌ت نه‌بێت به ژێرده‌ستی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك.
له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە تا ئێستا پرۆسه‌ی ته‌عریب له شاری كه‌ركووك ده‌ستی پێ كردووه و به‌رده‌وام خێزانی عه‌ره‌ب له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقەوە هاورده‌ی ئه‌و شاره ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی نفووزی كورد كه‌م بێت و عه‌ره‌ب زیاتر بێت.
له‌و باره‌یه‌وه به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كه‌ركووك_ گه‌رمیان، د. كه‌مال كه‌ركووكی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئێمه به‌و ئومێده هاتووین بۆ ئێره كار بكه‌ین بۆ خزمه‌تكردنی كه‌ركووك و گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ی پارتی به‌هێز بێت، چونكه له‌هه‌ر شوێنێك پارتی به‌هێز بێت كوردستان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ركه‌وتن ده‌ڕوات و ئه‌و هه‌موو تۆمه‌ته‌ی بۆ پارتی دروست كرا، ده‌ركه‌وت به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه و ته‌نیا پارتییه بۆ ڕزگاری گه‌لی كوردستان به پاكی كار ده‌كات، هه‌ربۆیه ئێمه پشتمان به خه‌ڵكی كه‌ركووك و گه‌رمیان و گشتی كوردستان قایمه و كاك سه‌ڵاح ده‌لۆ به‌رپرسی پێشوو كاری باشی كردووه و ئێمه‌ش كاره باشه‌كان به‌رەو پێشەوە ده‌به‌ین.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ڕێگای كه‌ركووك و هه‌ولێر، د. كه‌مال كه‌ركووكی گوتی: ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه و سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و پارتی زۆر هه‌وڵیان داوه بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ خۆشگوزه‌رانیی خه‌ڵكین، نه‌ك كێشه بۆ خەڵک دروست بكرێت و ئه‌و شەڕە‌ی له پردێش كرا واجب بوو بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان له‌مه‌ترسیدا بوو و ئێمه نه‌چووینه سه‌ر ئه‌وان، ئه‌وان هێرشیان كرد، بۆیه ڕێككه‌وتنه‌كه كراوه و ئێستا پردی ئاسنی دانراوه و پێش جه‌ژن هاتوچۆ ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی بۆ دروست نه‌كرێت، ئه‌گه‌رنا ئێمه ئاماده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركووك، كه‌ركوكی ئاشكرای كرد: كه‌ركووك داگیر كراوه و كۆده‌تای به‌سه‌ردا كراوه كه به‌داخه‌وه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر گرووپێكی خیانه‌تكار هاوكاریی ئه‌ولایه‌نانه‌یان كرد كه ده‌یانویست ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستان تێك بده‌ن و بۆ به‌رژوه‌ندیی شه‌خسیی خۆیان، كه‌ركووكیان ڕاده‌ستی داگیركه‌ران كرد و شه‌ڕی پردێ و سحێلا كوردستانیان پاراست و پارتی كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك به‌كه‌رامه‌ت و سه‌ربه‌رزی نه‌ك به ژێرده‌ستی و ئه‌وانه‌ی خوێنی خیانه‌یتان له‌ده‌ستدا بێت، باڵاده‌ست بن.
کەرکووکی گوتیشی: "چه‌ندین گرووپی حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی و دژه‌تیرۆر و میلیشیای جیاجیا له نێو كه‌ركووكدا هه‌ن و له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌رەوە تا ئێستا 12 هه‌زار خێزان له خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراقەوە هاورده‌ی كه‌ركووك كراون و خه‌ریكن زه‌ویی كشتوكاڵی بدەنه‌وه عه‌ره‌ب كه له شوێنی دیكه هێندراون بۆ ته‌عریب، بۆیه پێویسته ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێت و شه‌و و ڕۆژ كار بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان لەنێو سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 14-8-2018 لە رێوڕەسمێکدا، لە شوێنی سەڵاح دەلۆ، کەمال کەرکووکی کرایە بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی.
رۆژی دووشەممە 13-8-2018 لە شوێنی کەمال کەرکووکی، نووری حەمە عەلی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی کرایە بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.