له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، منداڵانی لە دایکبووی 1- 1 تا 21 - 1- بۆ ساڵی خوێندنی 2016 – 2017 و 2017 – 2018 لە هەردوو ئاستی یەکەم و دووەمی باخچەی منداڵان خوێندوویانە، مافی ئەوەیان هەیە بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019 لە پۆلی یه‌كی بنەڕەەتی درێژە بە خوێندن بدەن.
په‌روه‌رده‌ى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئەو منداڵانەی لە ساڵی خوێندنی 2017 – 2018 و 2018 – 2019 لە هەردوو ئاستی یەکەم و دووەمی باخچەی منداڵان خوێندوویانە، مافی ئەوەیان هەیە بۆ ساڵی خوێندنی 2019 – 2020 لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی درێژە بە خوێندن بدەن و مەرجی ئەو دوو خاڵەی سەرەوە دەبێت منداڵەکە پشتگیری باخچەکەی هەبێت.
په‌روه‌رده ڕاشیده‌گه‌ێنێت وەرگرتنی منداڵان بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی، لە دایکبووی 1-1-2012 تا 31-12-2012 وەردەگیرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.