Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 07:05

هۆشداری به‌ له‌ناوچوونی بولبولی مه‌نده‌لاوی ده‌درێت

به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین بولبولی عێراق داده‌نرێت
کوردستان TV
#7
100%

بولبولی مه‌نده‌لاوی(خورما خۆره‌)  یان( خورمایی ) به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین بولبولی عێراق و داده‌نرێت نزیكه‌ی په‌نجا جۆری ئاواز ده‌خوێنێ، خه‌ریكی له‌ناوچوونه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حه‌یده‌ر مه‌نده‌لاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی رایگه‌یاندووه‌: بولبولی مه‌نده‌لاوی به‌ یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگرتین بولبوله‌كانی عێراق و جیهان داده‌نرێت و جۆری ئاوازه‌كانی كه‌ ده‌یخوێنێ هه‌ندێك جار ده‌گاته‌ په‌نجا جۆر.

هه‌روه‌ها گوتی: بازاڕی بولبولی مه‌نده‌لاوی نه‌ك هه‌ر ته‌نها له‌ دیاله‌، به‌ڵكو له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق گه‌رم و گوڕه‌، هاوكات خه‌ڵكانێكی زۆر له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك ئیمارات داوای كڕینی ئه‌م جۆره‌ بولبلانه‌یان كردووه‌.

گوتیشی: له‌ ئێستادا زۆری راوكردنی ئه‌م جۆره‌ باڵنده‌یه‌، زه‌نگێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بولبولی مه‌نده‌لاوی تووشی له‌ناوچوون ببنه‌وه‌، چونكه‌ جاری واهه‌بووه‌ نرخی یه‌ك بولبولی مه‌نده‌لاوی گه‌یشتۆته‌ 500 هه‌زار دینار.

ئاماده‌كردنی / رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.