Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:11

هاتووچۆى هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

له‌ناوه‌ڕۆك ده‌قى ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ بزانه‌
کوردستان TV
100%


فازڵ حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌تیایدا كه‌سێك گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌وا له‌ناو گه‌راجی جه‌وازاتی هه‌ولێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پارك كردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پسوله‌ی سزای بۆی كراوه‌ له‌لایه‌ن هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه‌ و له‌گرته‌كه‌ چه‌ند قسه‌یه‌كی نه‌شیاویش ده‌كات .

ئێمه‌ لێره‌وه‌ به‌هه‌موانی راده‌گه‌یه‌نین كه‌وا ئه‌و شوێنه‌ی كه‌هاوڵاتیه‌كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێ ڕاگرتبوو راسته‌ ناو گه‌راجی جه‌وازاته‌ .

به‌لام ئه‌و ڕاگرتنه‌ی رێك له‌ناو ده‌رگای گه‌راجه‌كه‌ بوو كه‌ئه‌مه‌ش بوبووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ئۆتۆمبێل گیربخۆن له‌ناو گه‌راجه‌كه‌ ، وه‌نه‌توانن بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌یه‌ وه‌نابێت هیچ پارككردنێك ببێته‌هۆی گیرانی رێگایه‌ك .

بۆیه‌ به‌ته‌نها ئه‌و ئۆتۆمبێله‌و ئۆتۆمبێلی تر كه‌به‌هه‌مان شێوه‌ له‌دوای ئه‌و ڕایگرتبوو سزادران وه‌كه‌سی تر سزا نه‌درا كه‌ئه‌مه‌ش راستیه‌كه‌یه‌ نه‌ك ئه‌و ڤیدیۆ دروستكراوه‌ .


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.