Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:43

به‌ڤیدیۆ..ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی له‌ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ی کالیفۆرنیا به‌کار هات

له‌ توانایدایه‌ ١١٣٥٦ لیتر ئاو یاخود پاوده‌ری ئاگرهه‌ڵبگرێت
کوردستان TV
100%

لایه‌ن و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌مریكا، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین ڕێگه‌یان گرتووه‌ته‌ به‌ر تا له‌ڕێیه‌وه‌ بتوانن ئاگره‌كه‌ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كۆنترۆڵ بكه‌ن كه‌ به‌گه‌وره‌ترین ئاگر له‌مێژووی ئه‌و ویلایه‌ته‌دا ئه‌ژمار ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ڕووبه‌ڕی ئاگره‌كه‌ی كالیفۆرنیا زیاتر له‌ 465 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی ڕووبه‌ڕووی شاری لۆس ئانجلس، جگه‌ له‌وه‌ش زیانێكی ماددی زۆر لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی كه‌ تیمی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌كاری ده‌هێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی كالیفۆرنیا، فڕۆكه‌ی جۆری MD-87 Air Tanker كه‌ له‌ توانایدایه‌ ١١٣٥٦ لیتر ئاو یاخود پاوده‌ری كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرهه‌ڵبگرێت.

ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ له‌كاتی ڕشتنی ئاو یاخود پاوده‌ره‌كه‌ تایه‌كانی كراونه‌ته‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی فڕۆكه‌كه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كه‌وتنی و تووشبوونی فڕۆكه‌كه‌ به‌ حاڵه‌تی Stall .

كۆمپانیای Erickson Aero Tanker ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ به‌كارده‌ێنێت و ٣ فڕۆكه‌ی له‌ جۆره‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ٢ فڕۆكه‌ی جۆری DC-7 كه‌ ئه‌وانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌كاردێن.

سه‌رچاوه‌/ راچڵكێن

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

 

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.