Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:47

حکومه‌تى هه‌رێم له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ تاکو سالى 2025 شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌کان زیاد بکات

670 شوێنیان دیاریكردووە تاكو له‌ داهاتوودا بكرێنە شوێنی گەشتیاری
کوردستان TV
100%

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئاشكرای دەكات، تاكو ساڵی 2025 پلانیان بۆ كەرتی گەشتیاری داناوە و لە ئێستاشدا 670 شوێنیان دیاریكردووە، كە لەداهاتوودا دەكرێنە شوێنی گەشتیاری.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی قەیرانی دارایی لە كوردستان هەیە و كاریگەری لەسەر كەرتی گەشتیاری هەیە، بەڵام حكومه‌ت گرنگی زۆری بە گەشتوگوزار داوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەساڵانی پێشوودا چەندین كۆڕو كۆبونەوە و كۆنفرانس ئەنجامدراون، بەمەبەستی هێنانی گروپی گەشتیاری بۆ كوردستان، توانراوە سەركەوتووبن، تەنانەت لەكاتی هاتنی داعشیشدا، هەر لە هەوڵدان بەردەوامبوون.

باسی لەوەشكرد،كاری زۆریش ماوە بكرێت، پلانێك هه‌یه‌ تاكو ساڵی 2025 به‌رده‌وام ده‌بین له‌ فراوانكردنی ئه‌وكه‌رته‌ ئەوەشی بۆ خه‌ڵك خستەڕوو، هەرێمی كوردستان بەردەوام شوێنی نوێی بۆ گەشتیاری هەیە، بەنمونە هەندێك ناوچەی شاخاوی لەكوردستان هەن، كە شوێنی گەشتیارین، بەڵام نەدۆزراونەتەوە، یاخود نەتوانراوە گەشتیاری بۆ ببرێت.

هێمای بۆئەوەش كرد، هەوڵدەدەن ئەو شوێنانە بەخەڵك بناسێنن، بۆ ئەوەی بزانن كە كوردستان خاوەنی سروشتێكی دەوڵەمەندی گەشتوگوزارە.

ڕونیشیكردەوە، تاكو ئێستا زیاتر لە 170 شوێنی گەشتیاری تۆماركراون، كە شیاوی ئەوەن خەڵك بۆ گەشتوگوزار سەردانیان بكات، هاوكات 67 شوێنی دیكە دیزاینی بۆكراوە، كە بكرێنە پڕۆژەی نوێ، هاوكات زیاتر لە 670 ناوچه‌ی دیكەیان دیاریكردووە، كە لەداهاتوودا دەكرێت بكرێنە شوێنی گەشتیاری.

هه‌رچه‌نده‌ ئاماره‌كانی هاتنی گه‌شتیاران بۆ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان، ساڵانه‌ گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام به‌پێی ئامارێكی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا له‌ ساڵی 2017، دوو ملیۆن و 100 هه‌زار گه‌شتیار له‌ ناوخۆی كوردستان، شاره‌كانی عێراق و وڵاتانی بیانی، سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی كوردستانیان كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.