Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:53

پرۆژە وەستێراوەکان ده‌ست به‌ کاره‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌

پێویستە لەماوەی حەوت رۆژدا دەست بكەنەوە بە كاركردن
کوردستان TV
#7
100%


لەئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگەی دابینكردنی بودجەوە بۆ پرۆژە وەستێنراوەكان بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەست بكرێتەوە بە كاركردن لەو پرۆژانەدا.

لەئێستادا لەرێگەی شارەوانی هەولێرەوە كۆمپانیاو خاوەن پرۆژەكان ئاگاداركراونەتەوە كە پێویستە لەماوەی حەوت رۆژدا دەست بكەنەوە بە كاركردن لە پرۆژەكانیاندا كە پێشتر بەهۆی قەیرانی ئابوریەوە كاركردن تیایانداوەستێنرابوو.

له‌م باره‌یه‌وه‌ تاھیر عەبدوڵڵا، جێگری پارێزگاری ھەولێر، رایگه‌یاندووه‌، ڕەوشی ئابووریی كوردستان بەرەوپێشچووە و باشتریش دەبێت. دەشڵێ، بڕیار وایە قەرزی بەڵێندەران بدرێت بۆ ئەوانەی كە پڕۆژەكانیان وەستاوە، لیژنەیش پێكھاتووە بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەوانە بكەنەوە كە باڵاخانەكانیان تەواو نەكردووە بە ھۆی قەیرانی داراییەوە.

جێگری پارێزگاری ھەولێر، سەبارەت بە قەرزی بەڵێندەران گوتی: نیاز وایە كە قەرزی بەڵێندەران بدرێتە ئەوانەی كە شایستە داراییەكانیان لە لای ئێمەیە، بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژانە دەست پێ بكەنەوە كە وەستێندرابوون بە ھۆی قەیرانی دارییەوە، ئومێدمان ھەیە لە مانگەكانی داھاتوودا ئەمە یەكلا بكەینەوە.

هەربەپێی زانیارییەكان سەرەتا دەست دەكریت بە كاركردن لەو پرۆژانەدا كە لە 50% بەرەو سەر كارەكانیان تەواو بووە و بڕیاریشە لە شاری هەولێر 50 پرۆژە كاركردن تیایاندا دەست پێ بكاتەوە.

شایه‌نی باسه‌ نێچیرڤان بارزانی، كە ڕایگەیاندبوو تەواوی ئەو باڵاخانانەی كە بە ھۆی قەیرانی داراییەوە وەستێنرابوون، دەبێ تەواو بكرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.