Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:06

سێیەمین ڕاپۆرتی کۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانی سەبارەت بە وردبینی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرایه‌وه‌

به‌ هه‌رسێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی
کوردستان TV
#7
100%


تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2018 (1ی كانونی دووەم تا 31ی ئاداری 2018) لە پێگەی ڕەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.

لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ڕاپۆرتی سێیەمی وردبینی و پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2018 (1ی كانونی دووەم تا 31ی ئاداری 2018) لە پێگەی ڕەسمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.
 
وەك لە ڕاگەیاندراوی پێشووی ئەنجومەنی هەرێمی لە ڕێكەوتی 1/8/2018 تایبەت بە بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتی دووەمی (دیلۆیت) هاتبوو، بەڵێن درابوو بە برەودان بە ڕاپۆرتەكان لەڕووی زانیارییەوە، هەر بۆیە لەم ڕاپۆرتە نوێیەدا سەرەڕای زانیاری پشتڕاستكردنەوەی داهاتەكان و خستنەڕووی تێكڕای مانگانەی نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا، بەشێكی نوێ بۆ ڕاپۆرتی سێیەم زیادكراوە بە ناوی (شیكاری فرۆشتنەكان بۆ پاڵاوگەكانی نەوت و فرۆشتنەكانی ناوخۆ)، و تێكڕای نرخی فرۆشتنی یەك بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕی ناوخۆیی خراوەتەڕوو دوای پشتڕاستكردنەوە.
 
ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز بەردەوام دەبێت لەسەر كاركردن بۆ برەودان و دەوڵەمەندكردنی ڕاپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بە پشتبەستن بە سەرنج و فیدباكی لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی پابەندبوونی خۆی دەكاتەوە لە بەرامبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كە هەردوو گەورە كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) بەردەوام دەبن لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە.

ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز پێشبینی دەكات كە ڕاپۆرتی چوارەمی كۆمپانیای (دیلۆیت) سەبارەت بە ئەنجامی وردبینی و پێداچوونەوە بۆ هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت بۆ سێ مانگی دووەمی ساڵی 2018 (1ی نیسان تا 30ی حوزەیرانی 2018) لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا بڵاوبكرێتەوە.

 

1- دەتوانن لەم لینكەدا دەقی ڕاپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی و بە فۆرمی PDF سەبارەت بە وردبینیی هەناردەكردن، بەكارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خەرجییەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بۆ سێ مانگی یەكەمی ساڵی 2018 بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەستبخەن.
     
2- دەتوانن لەم لینكەدا بە فۆرمی PDF نامیلكەیەكی هاوپێچ بە هەر سێ زمانی   كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی   دەستبخەن بۆ ڕوونكردنەوەی پێویست و ئاسانكاریی تێگەیشتن لە بڕگەكانی ڕاپۆرتی دیلۆیت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.