Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:48

بەیاننامەی فدراسیۆنی نێونەتەوەی دیاسپۆرای کوردی بۆ سەرکردەی نەتەوەی کورد مه‌سعود بارزانی

دیاسپۆرای کوردی بۆ سه‌رۆك بارزانى : ئێوه‌ سه‌لماندووتانه‌ سەرکردەی ملیۆنان تاکی نەتەوەی کوردن
بەیاننامەی فدراسیۆنی نێونەتەوەی دیاسپۆرای کوردی بۆ سەرکردەی نەتەوەی کورد مه‌سعود بارزانی
کوردستان TV
100%

 

بەشداربوانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵە کوردیەکانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو بە هەست و سۆزێکی زۆرەوە گوێبیستی پەیامەکەی جەنابتان بوون ،  سوپاس و پێزانینی خۆمان دەگەێنینە جەنابتان بۆ ئەو گرینگی دانەتان بە کوردانی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو. 

بۆ ئێمە جێگای شانازێکی زۆرە. ئێمە سەیری جەنابتان دەکەین وەک درێژە پێدەری کارەکانی باوکی جەنابتان قارەمان و سەرکردەی کورد جەنراڵ مستەفا بارزانی کە ماوەی ۱۲ ساڵ لە ناو خاکی سۆڤیەتی پێشوودا ژیا، و کاریگەری زۆری خستە سەر ژیان و کلتوری دیاسپۆرای کوردانی سۆڤیەتی پێشوو. وەک نیشانەیەکی خۆشەویستی و حورمەت بۆ باوکی جەنابتان، تاوەکو ئێستاش زۆر لە خێزانەکانی کوردانی سۆڤیەت لە کاتی لە دایک بوونی کورەکانیان ناویان لێدەنێن مستەفا یان بارزانی. 

بەداخەوە زۆر لە کوردان لە ژێر ستەم و چەوساندنەوەی دەیان ساڵە دوژمنان دژ بە گەلی کورد لەسەر خاکی باب و باپیران و نیشتیمانیان ناچار کران خاکی خۆیان بەجێ بهێڵن و بڵاوببنەوە بە هەموو جیهاندا، لەوانە بە ناو خاکی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو دا. ئەو پرۆسەیە تاوەکو ئێستاشدا بەردەوامە.

لە ئەنجامی ئەو رووداوانەدا لە زۆربەی وڵاتانی دونیا دیاسپۆرای کوردی پەیدابوون. بە پێی هەندێک داتا نزیکەی ۱٠ ملیۆن کورد لەدەرەوەی خاکی خۆیان دەژین، هەر لەو چوارچێوەیەدا زۆر دیاسپۆراو کۆمەڵەی کوردی دروست بوون بە نوێنەرایەتی بەشە جیاوازەکانی کوردستان و بیرو باوەرە ئاینیە جیاوازە کوردیەکانەوە

کوردانی دانیشتووی دەرەوەی نیشتیمان سوپاس و پێزانینییان هەیە بۆ ئەو ووڵاتانەی تێیاندا دەژین کە رێگایان پێداون نیشتەجێبن و هەموو شتێکیان بۆ فەرهەم کردوون بۆ ئەوەی چالاکی کلتوری و نەتەوەی پێشکەش بکەن و ئیتنۆسی خۆیان بەرەوپێشەوە بەرن. یەکێک لە دیاسپۆرا گەورەکانی کوردان لە جیهان لە ناو وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو دان، کە دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێناوە بۆ پارێزگاریکردن و پێشخستنی مێژووی کورد و کلتور و زمان. دەمانەوێ پێتان رابگەێنین کوردانی دانیشووتی ووڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو بە شانازیەوە دەروانە خەبات و بەرخودانی ئێوە لە رێکخستن و دامەزراندنی بناغەی مافی گەلی کورد بۆ ئازادی و سەربەخۆی ژیان.

کارو چالاکیەکانی ئێوە لە هەموو جیهان دەبیندرێن، سەلمادوتانە ئێوە سەرکردەی ملیۆنان تاکی نەتەوەی کوردن، ئێمە شانازی دەکەین لە گۆرەپانی جیهاندا رێز لە کاروبارەکانی ئێوە دەگرن وەک مرۆڤێکی تێکۆشەر، کە خەبات دەکات لە پێناو ئاشتی و دیموکراتی، هەروەها بۆ سەربەخۆی گەلەکەی تێدەکۆشێ. کاروچالاکیەکانی ئێوە خەبات و کەسایەتیەکانی وەکو ( شارلێس دیگۆرلێ، نیلسۆن ماندێلا، فدریک کاسترۆ هتر ) وەبیردێنێتەوە کە خەباتیان کرد لە پێناو سەربەخۆی و داهاتووی نەتەوەکانیان.

دیاسپۆرای کوردی لە جیهان تواناو پەتەنچاڵێکی گەورەی هەیە لە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری و زانستی و کلتوری. ئێمە لە کۆنفرانسەکەماندا گفتوگۆمان کرد سەبارەت بە پارێزگاریکردن لە ناسنامەی کوردی لەناو دیاسپۆردا، و بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی نێوان دیاسپۆرای کوردی لە وڵاتە جیاوازەکاندا ، دروستکردن و دامەزراندنی رێکخراوێکی یەکگرتوو بۆ رێکخستن و پێکەوە کارکردنی دیاسپۆرای کوردی لە هەموو جیهاندا.

رێکخراوی دیاسپۆرای کوردی دروستدەکرێت لە سەر بنەمای کوردیزم، کە مستەفا بارزانی نەمر هەڵگر و داهێنەرێتی ئەو چەمکەیەـ کە بریار و راسپاردەکانی ئێستامانن. هاوکاری و پشتگیریەکانتان بۆ ئێمە زۆر گرینگە کە هێزو ورەمان زیاتر پێدەبەخشێت، و سەرەتای کارەکانمان بۆ یەکگرتنی دیاسپۆرای کوردی لە هەموو جیهان قایم تر رادەگرێت، بۆ کارکردن و بە ئەنجام گەیاندنی بریار و راسپاردەکان کە لە کۆنفرانسەکەماندا بەدەستهاتوون.

بە بروای ئێمە دیاسپۆراێکی کوردی بەهێز لە جیهان باشتر دەتوانێ ئاوات و ئامانجی نەتەوەی کورد بگەێنێت بە هەموو مرۆڤایەتی. ئێمە دڵنیاین بوونی دیاسپۆراێکی کوردی بەهێز لە جیهان دەتوانێ باشتر کاریگەری بخاتە سەر پرۆسە و بارودۆخەکانی ناوەی کوردستانیش, دەبێتە رێگایەکیش بۆ یەکخستنی ریزەکانی گەل.

بەرێز جەنابی سەرۆک!

لە ناو کۆنفرانسەکەدا زۆر لە بەشدار بوان لە ووتارەکانیاندا باسی ئۆرگان و دامەزراوەیەکیان کرد لە ناو حکومەت و سەرکردایەتی سیاسی کوردستان دا کە تایبەت بە دیاسپۆرا و تەنیا پەیوەندی بە دیاسپۆرای کوردی لە جیهاندا هەبێ دابمەزرێت. لەم شێوازە ئۆرگان و ستراکتورانە لە ناو زۆر لە دەوڵەتانی جیهاندا بوونیا هەیە هەر وەک لە ناو دەوڵەتانی ( رووسیا، ئەرمینیا، ئیسرائیل، کازاخستان هتر ) ئێمە دڵنیاین پێکەوە کارکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیاسپۆرای کوردی لە جیهان بۆ هەردوو لایەن سودی باشی دەبێت و خزمەت بە بیرۆکەی سەربەخۆی کوردستان دەکات. هیوادارین ئێوە پشتگیری ئەم پێشنیارە بکەن.

ئێمە بە ووردی چاودێری رووداوەکانی ناو کوردستان دەکەین، سەرکەوتنەکان خۆشحاڵمان دەکەن، و غەمبار دەبین بە شکستەکان.ئێمە بەو پەری پەرۆش و تامەزرۆی و شانازی و دنیایەک چاوەروانیەوە چاودێری کاروبارەکانی ئێوەمان دەکرد سەبارەت بە بەرێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆی، چەند لە تواناماندا هەبوو پشتگیری ئەو پرۆسە مێژوویەمان کرد، بۆ یەکەمین جار نەتەوەی کورد لە مێژوودا حەزو ویستی خۆی دەربری بۆ جیهان، ئارەزووی سەد ساڵەی خۆی بۆ ئەوەی سەربەخۆ و ئازاد بێت. 
ریفراندۆمی ۲٥ ئەیلول کە لە ژێر سەرپەرشتیار و سەرۆکایەتی جەنابتاندا بەرێوەچوو، بە پیتی زێر دەنوسرێتەوە لە مێژووی نەتەوەی کوردیماندا، لەبەر ئەوە ئێمە پێشنیار دەکەین ئەو رۆژە بکرێتە (رۆژی یەک بوون) ی گەلی کوردستان.

بەرێز مسعود بارزانی!

میللەتەکەمان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە یەک بوونە، و ئێمە ئەو کەسایەتیە لە ئێوەدا دەبینین، کە ئێوە دەتوانن ئەو نەتەوە ٥٠ ملیۆنە کۆبکەنەوە. بەو پەری باوەرەوە، کوردانی دیاسپۆرا پشتگیری جەنابتان دەکەن بەو ئاراستەیەشدا. 
ئێمە لەلایەن خۆمانەوە تەندروستێکی باش و تەمەنێکی درێژ، و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین لە کاروبارەکانتان بۆ پێشکەوتن و بەرەوپێش بردنی کوردستان و نەتەوەی کورد. 

لەگەڵ ئەو پەری رێز و حورمەت...

سەرۆکی کۆنفرانسی نێونەتەوەی کۆمەڵە کوردیەکان ـ ئەکادیم کنیاز ئیبراهیم

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.