Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:50

گردبوونه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی ڕێکخرا

داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ده‌رچووانی كۆلێژی پزیشكی سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ڕێكخست و له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌شدا داوای مافه‌كانیان له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌رچووانی هه‌ریه‌ك له‌ كۆلێژی ده‌رمانسازی و په‌رستاری و ددان گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ڕێكخست و تیایدا داوای دامه‌زراندن له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

شایه‌نی باسه‌ گردبوونه‌وه‌ی ده‌رچووانی هه‌رسێك كۆلێژی ده‌رمانسازی و په‌رستاری و ددان، له‌ به‌رده‌م بینای پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌شدا ده‌رچوانی هه‌رسێك كۆلێژه‌كه‌ی سه‌ر به‌ كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی ڕایانگه‌یاند تا كاتی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌یان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.