Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:09

له‌ ناحیه‌ی ڕه‌شاد بۆمبێکی چێندراو به‌ پۆلیسی فیدڕاڵدا ته‌قییه‌وه‌

كوژراو و بریندار هه‌یه‌
کوردستان TV
#7
100%

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ ناحیه‌ی ڕه‌شادی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوك، بۆمبێكی چێمندراو به‌ پۆلیسی فیدڕاڵدا ته‌قیه‌وه‌ و كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 9:40 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به‌ پۆلیسی فیدڕاڵدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌ پێی زانیارییه‌كانیش له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ دوو پۆلیس به‌ ناوه‌كانی ( عادل عه‌باس كه‌ریم ، عه‌لی عه‌بدولحسێن) كوژران و پۆلیسێكی تریش به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند: به‌ پێی زانیارییه‌كان ئه‌و بۆمبه‌ له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ چێنراوه‌ و ئامانجیشی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵ بووه‌.

هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.