Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 20:42

ئاراس حه‌سۆ میرخان : گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى که‌س و کاری شه‌هید بۆ سه‌ر به‌غدا غه‌دره‌ له‌شه‌هیدان ده‌کرێت

ناوی شەھید و پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ ناوی كوردستان هه‌میشه‌پێكه‌وه‌بوون
کوردستان TV
100%


 ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى مووچه‌ى شه‌هیدانى كوردستان  بۆ سه‌ر لیستى مووچه‌ى به‌غدا ده‌نوسێت و ڕایده‌گه‌ێنێت  غه‌در له‌شه‌هیدان مه‌كه‌ن ، زیاتر له‌١٠٠ ساڵه‌گه‌لی كوردستان له‌باشور بۆ ئازادی تێ ده‌كۆشێت،  له‌و ڕێگایه‌هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان گیانیان به‌خشیووه‌ ،  بۆیه‌ناوی شەھید و پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ ناوی كوردستان هه‌میشه‌پێكه‌وه‌بوون و له‌یه‌كتری جیا نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

 له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌ى د.ئاراس حه‌سۆ میرخان ڕایده‌گه‌ێنێت ،  به‌داخه‌وه‌ كه‌ده‌بیستم گوایه‌ بڕیاره‌ موچه‌ی كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بخرێته‌سه‌ر میلاكی حكومه‌تی عێراق ، من ئه‌م بریاره‌به‌غه‌درێكی مه‌زن ده‌زانم به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه‌ی گیانیان بۆ كوردستان به‌خشیووه‌.

 له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌م كاره‌ به‌هه‌ر بیانوویێك بێت بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م قاره‌مانانه‌هه‌ستێكی ناخۆشه‌، ئه‌مانه‌شه‌هیدی كوردستانن و ده‌بێ هێمای گه‌وره‌یی و شانازی بن بۆ كوردستان. ئه‌مانه‌شه‌هیدی عێراق نین به‌ڵكو شه‌هیدی ده‌ستی عێراقن. با هه‌ر له‌كوردستان بمێننه‌وه‌.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.