Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:56

هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی ئەمریکا لە ئاوی زێی بچوکدا خنکا

تەرمه‌كه‌ی لەناو ئاوی رووباری بلێ بینراوە
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی سۆران رایگەیاند، هاوڵاتییەک لە ئاوی زێی بچوکدا خنکاوە کە دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە و لە چەند رۆژی رابردوودا گەڕاوەتە هەرێمی کوردستان.

رائید سه‌عدون هاودیانی وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران راگه‌یاند: کاتژمێر شه‌شی ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن بەشی ئێشکگری پۆلیسی مێرگەسور ئاگادارکراینەوە کە تەرمی هاوڵاتییەک لەناو ئاوی رووباری بلێدا لەسەر زێی بچوک بینراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد: دوای گەیشتنی تیمەکانی پۆلیسی مێرگەسور و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دەرکەوتووە کە ئەو هاوڵاتییە ناوی (س، ا، ش) و لەدایکبووی ساڵی 1950 بووە.

روونیشیکردەوە، ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە و 10 رۆژ لەمەوبەر بەمەبەستی سەردانیکردنی خزم و کەسوکارەکەی لە ناحیەی عەینکاوە، گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ بۆ گەشتوگوزار چوونەتە نزیک رووباری بڵێ.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕاشیگەیاند، بۆ لێکۆڵینەوە تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و سەرجەم  ڕێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.