Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:56

نادر رۆستی: رۆژانه‌ پێنج تا هه‌شت هه‌زار گه‌شتیار روو له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌کان ده‌که‌ن

كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى سه‌ره‌كى كه‌ركوك–هه‌ولێر كاریگه‌رى باشى ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%


وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م وه‌رزه‌دا هاتنى گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و رۆژانه‌ پێنج تا هه‌شت هه‌زار گه‌شتیار روو له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ن.

بەهۆی بوونی ئاسایش لە هەرێمی كوردستان، لە بۆنە و جەژنەكاندا گەشتیارێكی زۆر روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن بەتایبەت لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە.

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان راگەیاند، وەكو جەژنەكانی رابردوو چاوەڕێی ئەوە دەكەین گەشتیارێكی زۆر روو لە هەرێمی كوردستان بكات بە تایبەت لە ناوەڕاست‌و باشووری عێراق.

گوتیشی، بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابوورییانەی لەسەر وڵاتی ئێران، پێشبینی دەكەین گەشتیاری ئەو وڵاتە روو لە كەمی كردووه‌.

گوتیشى: كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى سه‌ره‌كى كه‌ركوك–هه‌ولێر كاریگه‌رى باشى ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وشى گه‌شتیارى له‌ هه‌رێم و پێشبینى ده‌كرێت به‌كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگه‌یه‌، ژماره‌یه‌كى به‌رچاو له‌ گه‌شتیار روو له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانى سنورى هه‌ولێر بكه‌ن.

سەبارەت بە كێشەی شوێنی حەوانەوەی گەشتیاران لە هەرێم، ناوبراو ئاشكرایكرد، هیچ كێشەمان نابێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەت ئەو ئامادەكاریانە كراوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.