Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:21

‌سبه‌ینێ مووچه‌ی کەمئەندامان دابه‌شده‌کرێت

هیچ كەمئەندامێك موچەی نەبڕاوە
کوردستان TV
#7
100%

سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان ئاشكرایدەكات وەزارەتی دارایی بەڵێنی پێداون كە چیتر موچەی توێژی كەمئەندامان دواناكەوێت و گوتیشی: سبەی(دووشەممە) موچەی ئەو توێژە دابەش دەكرێت.

سامان حسێن، سكرتێری یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان، كەمێك لەمەوبەر لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كەوتوە رایگەیاند هەر ئێستا لەوەزارەتی داراییەوە پێیان راگەیاندووە كە وەزارەتەكەیان و وەزیری داراییش لەسەر بەڵێنەكەی خۆیانن و چیتر موچەی توێژی كەمئەندامان دواناكەوێت.

ئاشكراشیكردوەسبەی دوشەممە 8/13 موچەی كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

سەرۆكی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان گوتشی: هیچ كەمئەندامێك موچەی نەبڕاوە و داوای لێكردوون سبەی هەمووان بچن بۆ وەرگرتنی موچەكەیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.