Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:21

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ کشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ مووسڵ به‌ ئه‌رێنى وه‌سف ده‌کات

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا: پێمان باشه‌ پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق شوێنی ئه‌وانه‌ بگرنه‌وه
کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ كشانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ مووسڵ به‌ هه‌نگاوێكی ئەرێنی ده‌زانێ و داوا ده‌كات ئه‌و هێزانه‌ی به‌ ناوی پێكهاته‌كانەوە دروست كراون، ئه‌وانیش بكشێنه‌وه‌.

به‌ بڕیاری حكوومه‌تی عێراق هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ مووسڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌كشێنه‌وه‌ و ته‌نیا ئه‌و هێزانه‌ ده‌مینێنه‌وه‌ كه‌ به‌ ناوی پێكهاته‌كانی سنووری مووسڵ دروست كراون و ئێستا ده‌ست كراوه‌ به‌ كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌ له ‌شنگال كشاونه‌ته‌وه‌ و بڕیاره‌ هه‌مووان ڕه‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر بكرێن و له‌وێ بڕیاریان له‌باره‌وه‌ بدرێت.

سیدۆ چه‌تۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ ئێمه‌ سه‌ردانی فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی مووسڵمان كرد و باسیان له‌وه ‌كرد، كه‌ فه‌رمان كراوه‌ ته‌واوی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووری مووسڵ بۆ سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر بكشێنه‌وه‌ و ته‌نیا ئه‌و هێزانه‌ ده‌مینێن، كه‌ به‌ ناوی پێكهاته‌كانەوە دروست كراون و هێزەکانی عێراق شوێنی ئه‌وان ده‌گرنه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ پێمان باشه‌ هێزی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق شوێنی ئه‌وانه‌ بگرنه‌وه."‌

سه‌باره‌ت به ‌هۆكاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی حه‌شدی شەعبی، سیدۆ چه‌تۆ گوتی" سێ هۆكار هه‌ن كه‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووری مووسڵ ده‌ركراون، ئه‌وانیش ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك و بوونی ئه‌و هێزانه‌ له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا و ئه‌و كێشانه‌ی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ دروستیان ده‌كرد و ئەو پێشێلكارییانەی ئه‌نجامیان ده‌دا وای كرد حه‌شد له‌ سنووری مووسڵ نه‌مینێت."

سیدۆ چه‌تۆ گوتیشی" ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی ئیجابییه‌، به‌ڵام پێویسته‌ نه‌ك ئه‌و هێزانه، بگرە‌ ئه‌وانه‌ش بكشێنه‌وه‌ كه‌ به‌ ناوی پێکهاتەکانەوە بەغدا دروستی كردوون، چونكه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و هێزانه ڕازی نین‌ و به‌رده‌وام به‌رامبه‌ریان پێشێلكاری دەکەن، بۆیه‌ گه‌ر ئه‌وانیش نه‌كشێنه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی داهاتوودا خه‌ڵك دژیان خۆپێشاندان بەڕێوە دەبات، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌و هێزانه‌ش بگرێتەوە کە به‌ ناوی پێكهاته‌كانەوە دروست كراون." 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.